پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی رێگە نادات هیچ کەسێک لەژێر ماسکی ئاییندا، هەوڵ بۆ بەکارهێنانی گەلی تورکیا بدات.
لەلێدوانێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند، تورکیا رێکخراوی گیولەن، هاوشێوەی رێکخراوە “تیرۆرستییەکانی” دیکە، هەتا دوایین ئەندامی سزادەدات”.
ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی تورکیا، بەردەوام لۆمەی فەتحوڵـڵا گیولەن، هاوپەیمانی پێشووی ئەردۆغان دەکات، لەهەوڵەکانی بۆ کودەتاکەی ساڵی 2016.
لەماوەی رابردووشدا، تورکیا تۆڕی گیولەنی وەک رێکخراوێکی “تیرۆرستی” و لەژێر ناوی “رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵـڵا” ناساند.