پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیای لە بەغدا بانگهێشکرد و یاداشتێکی ناڕەزایی تووندی رادەستکرد کە تێیدا سەرزەنشتی سەردانەكەی وەزیری بەرگری تورکیا خلوسی ئاکاردەكات بۆناو خاکی هەرێمی كوردستان لە عێراق كە بەبێ هەماهەنگی و ڕەزامەندی پێشوەختەی عێراق ئەنجامیداوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی دهرهوهی عێراق، نزار خهیروڵا بریكاری وهزارهتی دهرهوهی عێراق بانگهێشتی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیای لە بەغدا کرد و یاداشتێکی ناڕەزایی حکومەتی عێراقی پێداوە، لەیاداشتەكەدا بە تووندی نیگەرانی و سەرزەنشتی سەردانەکەی خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیای بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا سەرزەنشت دەکات لەبارەی دامەزراندنی بنکەیەکی دیکەی سەربازی لەناوخاکی هەرێمی کوردستان.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق ئەو پێشلکارییە بەردەوامانەی سەر خاک و ئاسمانی عێراق رەتدەکاتەوە کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە دەکرێن.
ئاماژە بەوەشدەکات،بەردەوامیدانی ئەو سیاسەتە گونجاو نییە لەگەڵ پەیوەندیی دۆستایەتی و دراوسێیەتی باش و یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بەو بابەتە.
راگهیهندراوەكەی وهزارهتی دهرهوهی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە تورکیا بزانێت پەنابردن بۆ چارەسەری سەربازی تاکلایەنە چارەسەرێکی سەرکەوتوو نابێت بۆ چارەسەرکردنی كێشە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوانیان.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەكاتێكدا دێت كە رۆژی 23ی نیسان تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆک بەناوەكانی ئۆپەراسیۆنی چنگ و هەورە برووسکە دەستپێکرد و تا ئێستاش شەڕ لەنێوان هێزەكانی پاراستنی گەڵ –هەپەگە و سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەردەوامە