یۆنان بڕیارێکی خێرا لەبارەی سنورەکانی تورکیاوە دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ زیادبوونی ناکۆکییە هەمەجۆرەکان لەگەڵ ئەنقەرە، یۆنان کار دەکات بۆ بەرفراوان کردنی پەرژینە سنورییەکانی بەدرێژایی روباری ئیڤرۆسی هاوسنور لەگەڵ تورکیا.

ئەمڕۆ میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردەوە، لەدوای مەترسییەکانی هەڵکشانی رێژەی کۆچبەران، یۆنان بڕیاری داوە بە فراوانکردنی پەرژینە سنورییەکانی بەدرێژایی روباری ئیڤرۆسی هاوسنور لەگەڵ تورکیا.

لەلایکی دیکەوە رۆژنامەی ئەحوالی تورکی بڵاویکردەوە، ئەو پڕۆژەیە نزیکەی ٦٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار یۆرۆی تێدەچێت.

هاوکات، کیریاکۆس میتسوتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لەپێناو ئەوەدا جێبەجێ دەکرێت کە هاوڵاتیانی یۆنان هەست بە پارێزراوی بکەن.

لەماوەی رابردوودا، کیریاکۆس میتسوتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان چەندین جار هەڕەشەی لە ئەنقەرە کرد لەبارەی رێگەدان بە رۆیشتنی هەزاران کۆچبەر لە ڕێی تورکیاوە و بە تێپەڕبوون بە یۆناندا بۆ یەکێتی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا