کەجەکە بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان: دژی تورکیا دەستبەکار بن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیتەی تەندروستیی کەجەکە داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات دژی شەڕ و تاوانی تورکیا دەستبەکار بن.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە راگەیەندراوێکی کۆمیتەی تەندروستیی کەجەکەیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، “هەر بێدەنگییەک بانگهێشتێکە بۆ کۆمەڵکوژییەکی نوێ”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئیدانەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەکەن بۆسەر نەخۆشخانەکەی شەنگال، دەشڵێن: “رۆژی 17ی ئاب، سێ جار لەسەر یەک ئەو نەخۆشخانەیە بۆردومانکرا و هەشت کەس دڕندانە کۆمەڵکوژ کران”.

ئەوەش هاتووە، “تاوانەکانی تورکیا لە ژماردن نایەن، بەڵام دەکرێت کۆتایی بە کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بهێنرێت و دەتوانرێت دەسەڵاتی ئاکەپە رابوەستێنرێت”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکرێت، “ژیان، ماف و ئازادیی مرۆڤەکان لەسەروو هەموو جۆرە بەرژەوەندییەکانەوەن، لەبەر ئەوەش ئێمە داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، کە بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەرپرسیاریی خۆیان بە خێرایی بەجێبهێنن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وت: ئەوەی پەکەکە دەیڵێت لەبارەی بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەی شەنگال، دوورە لە راستییەوە و ئەو شوێنە نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیی نەبووە بەڵکو یەکێکە لە شوێنەکانی سەربەو پارتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا