قائیمقامی شەنگال: رێككەوتنی شەنگال بوو بە هۆی وەستانی گەڕانەوەی ئاوارەكان

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی قەزای شەنگال بە وەكالەت دەڵێت: رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر شەنگال كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و بە هۆی ئەو رێككەوتنەوە گەڕانەوەی ئاوارەكان بە تەواوی وەستا.

فەهد حامد، قائیمقامی قەزای شەنگال بە وەكالەت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو تا مانگی كانوونی یەكی ئەو ساڵە زیاتر لە حەوت هەزار خێزانی ئاوارە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال، بەڵام دوای ئەو بەروارە بەهۆی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراقەوە گەڕانەوەی ئاوارەكان راوەستا، ماوەی نزیكەی مانگێكە دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەكان دەستی پێكردووەتەوە بەڵام بەرێژەیەكی كەم.

قائیمقامی قەزای شەنگال بە وەكالەت وتی: لە كاتێكدا ئاوارەكان دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەكیان بۆ دابین نەكراوە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، وە هاوكات وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانیش هاوكاری ئەو خێزانانە ناكات كە دەگەڕێنەوە.

لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەی شەنگال و ئاوارەبوونی خەڵكەكەی تا ئێستاش نزیكەی 70% ی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ئاوارەن و بەشێكیشیان روویان لە وڵاتانی دەرەوەكردووە و بەنیازنین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا