پەكەكە كوژرانی ژمارەیەك سەبازی توكیای لە ئاڤاشین راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكانیان لە ئاڤاشین چالاكیی بەزەبریان دژی سوپای تورك ئەنجامداوە و بەلایەنیكەمەوە لەو چالاكییەدا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

رۆژی چوارشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) زانیاریی لەسەر چالاكیی گەریلاكان لە ناوچەی ئاڤاشین و هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا بڵاوكردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە گەریلاكانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆسدا ڕۆژی 11ی تشرینی یەكەم لە قەڵای بەدەوێ چالاكییان لەدژی سەنگەرێكی تۆپهاوێژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای توركیا سزادراون و چەكێكی تۆپهاوێژ و سەنگەرەكەش خاپووركراون.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو چالاكییە بۆ یادكردنەوەی شەهید جومالی چۆروم ئەنجامدرا، كە بەهۆی هێرشی چەكی كیمیاییەوە شەهیدبووە و هەروەها بۆ تۆڵەی شەهیدانی وەرخەل-یش بووە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا ئەوەش خراوەتەوەڕوو، كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ڕۆژانی11 و12 ی تشرینی یەكەمی 2021 پێنج جار ناوچەكانی چیای ڕەش، دۆڵی هەڤاڵ جومعە، چەمی لۆلان، سنین، گردی مۆزەلا و ناوچەی وەرخەل-یان بۆردوومانكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا