بەمزوانە عێراق لەسەر دۆسیەی ئاو لەگەڵ تورکیا رێکدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، نزیکن لەرێککەوتن لەگەڵ تورکیا لەسەر دۆسیەی ئاو و بەدەستهێنانی مافەکانی عێراق لەسامانی ئاو.

موهەندیس عەلی رازی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بەهۆی کەمی بارانبارین و گۆڕانی کەشوهەوا و دروستکردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی تورکیا و ئێران، ئاستی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

وتیشی، لەقۆناغەکانی کۆتایی دانوستانداین لەگەڵ تورکیا و هیوادارین بەزووترین کار رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت و کێشەی کەمی ئاو لەعێراق چارەسەر ببێت.

ئاشکراشیکرد، لەڕۆژانی داهاتوودا مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق سەردانی ئێران دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو و مافەکانی عێراق.

مانگی ئاداری رابردوو وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق هۆشداریدا، ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ تورکیا و سوریا و ئێران نەکرێت لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی بەنداوەکانیان، ئەوا هەتا ساڵی 2035 بەپێوانەی 11 ملیار مەتری چوارگۆشە، ئاستی ئاوی سەرچاوەکانی عێراق کەمدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا