وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان فێستیڤاڵی کلتوورە جیاوازەکان ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەشتەمین فێستیڤاڵی کلتوورە جیاوازەکان ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیار بوو ڕۆژانی 2022/9/29 تا 2022/10/2 هەشتەمین فێستیڤاڵی کلتوورە جیاوازەکان کەساڵانە وەزارەتمان ئەنجامی دەدات لە ڕانییە و بەئامادەبوونی چەندین گروپ و تیپی هونەری لەچەندین وڵاتی جیهان سازبکرێت”.

لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەی خستەڕوو، “بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لەبۆردومانکردنی خوشک و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهید بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل، بەبڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان،  فێستیڤاڵەکە ڕاگیرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا