لە کەرکوک چەندین تونێل و حەشارگەی داعش تەقێنرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیس و حەشدی شەعبی لە سنوری پارێزگای کەرکوک چەندین تونێل و حەشارگەی داعش تەقێنرانەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکان لە کەرکوک،  نۆ حەشارگە، سێ تونێل و ١٥ بۆمب تەقێنرانەوە و دەستبەسەر ١٢٧ مووشەک و دوو ماتۆڕسکیلی چەکدارانی داعشدا گیراوە”.

لای خۆشیەوە دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی دەستگیرکردندا و بە فەرمانی دادگا شەش تۆمەتباری تیرۆریان دەستگیر کردووە کە سەر بە ڕێکخراوی داعش بوون

دوێنێ چوارشەممە ١٩ ی ئایار ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی هێزەکانی سوپای عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیس و حەشدی شەعبی لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا