ژمارەیەك داواكراو بە ماددەی تیرۆر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر رایگەیاند: پێنج كەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە كاری تیرۆرستی دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر_CTG، لە ڕێككەوتی 4 ی ئابی 2022، پێنج تیرۆرست كە داواكراوبوون لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی موسڵ بە تۆمەتی تێوەگلان بە ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی دەستگیر كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواتر ڕادەستی (بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق لە سلێمانی)كران، بەمەبەستی رادەستكردنیان بە یاسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا