ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە گەرمیان کۆتایی هات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە گەرمیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “لە درێژەی هاوکاری و هەمانگییە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، دوای ئەنجام دانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و لەیەک تێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18ی ئابی 2022 ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە سنوری میحوەرەکانی 1 و 2 و 3، لە ناوچەی گەرمیان ئەنجام درا، کە تیایدا لیواکانی پیادەی  3و 5 و 17ی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تەواوی ئەو ناوچانە کێوماڵ کران، کە لە پلانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دانرابوو، هێزەکان تەواوی ناوچەکانیان پشکنی و کێو ماڵی دەڤەرەکەیان بە تەواوەتی کرد، دەرئەنجام ئۆپەراسیۆنەکە، لەکاتی دیاری کراودا سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات”.

ئاشکراشی کرد، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، لەماوەی رابردووشدا چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لەو ناوچانەدا ئەنجام داوە، کە کەوتۆتە ناوچەی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، لە ئێستادا بەشێکی زۆری ئەم ناوچانە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنیەکان دان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا