تەندروستی غەززە دوایین ئاماری قوربانیان ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە13ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند،” بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بۆ 33 هەزار و 686 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 76 هەزار و 309 کەس”.

ئاماژەی بەوەکرد، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 52 کەس کوژراون و 95ی دیکەش برینداربوون.

ڕوونیکردەوە، لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە ژمارەی قوربانیان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا