نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 84 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 64 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی قسەی چەند سەرچاوەیەک لەناو کۆمەڵەی ئۆپیك پڵەس، پێشبینی دەکرێت کۆمەڵەکە بەردەوامبێت لەسەر پلانی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و وەزیرانی وزەی سعودیە و عێراقیش جەخت دەکەنەوە لەوەی گرنگە تا کۆتایی ساڵی 2023 ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس پابەندبێت بە پلانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا