وەزارەتی كارەبا پێدانی ئەمپێری كارەبای كەمكردەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە سنوورداركردنی پێوەری زیرەكی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا كۆتایی مانگی شوبات.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند: كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی كارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا كرد، كە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆڵەوە، خواست لەسەر كارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە پێناو زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و كەمكردنەوەی پچڕانی كارەبا بڕیاردرا بە ڕاگرتن و كەمكردنەوەی كارەبای كارگە گەورەكانی كوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان، سنوورداركردنی پێوەری زیرەكی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا كۆتایی مانگی شوبات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک