پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پزیشکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕاپۆرتە پزیشکیەکان جەختیان لە باشی تەندروستی بایدن کردۆتەوە، دەتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
دکتۆر کێڤن ئۆکنەر ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە تەمەنی دەبێتە 79 ساڵ تا ئێستا تەنها سێ جۆر دەرمان بەکاردەهێنێت.
دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی جۆ بایدن نەخۆشخانەی بەجێهێشت دڵنیایی دا بە میدیاکان، سەبارەت بە تەندروستی خۆی، دەستی بە ئەرکەکانی کردەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی سپاردبووی بە کامالا هاریس جێگری سەرۆک بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی تایبەتەوە.