پۆڵەتیك پرێس
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی لەبارەی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بڵاوكردەوەو رایگەیاند، سەردانی پاپا فرانسیس فاكتەرێكی گرنگە بۆ ئاشتی و نزیكبوونەوەی ئایینە ئاسمانییەكان.
لە پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە، “ئەمڕۆ لە شاری بەغدا لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە سەركردەی لایەنە سیاسییەكان، پێشوازییەكی گەرممان كرد لە قەداسەتی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان”.
ئاماژە بەوەشدەكات، سەردانەكەی پاپا لەم هەلومەرجە هەستیارەی ئێستادا ئاڵنگارییەكی گەورەیە، لە هەمانكاتدا مانا و گرنگییەكی مێژویی هەیە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی و فاكتەرێكی گرنگیشە بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و نزیكبوونەوەی نێوان هەموو ئایینە ئاسمانییەكان.
دەشڵێت، “هیوادارم سەردان و نزا و پاڕانەوەكانی مەڕجەعی باڵای كڵێسای كاپۆلیكی لە جیهاندا ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر و بەهێزكردنی یەكڕیزیی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانی ئایینی و یەكتر قبوڵكردنی نێوان نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان لە وڵاتدا”.