بەرپرسانی عێراق و هەرێم لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکەن لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە نوێیەکان بەرامبەر بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئامانج لەم کۆبوونەوە و گفتوگۆیە بەدیهێنانی زۆرترین سود و داهاتە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی تا ڕۆڵی لە بەهێزکردن و پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی و پیشەسازی نەوت هەبێت”.

ڕۆژی 5ی ئەم مانگە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ساڵی 2022 پشکی هەرێمی کوردستان بە پێوەری دیکە هەژماردەکرێت، ئەوەش لەدوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت و غاز لە هەرێم قەدەغەبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا