سەردانەکەی کازمی کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەردانەکەی ئەمڕۆی مستەفا کازمی بە یاوەری فالح فەیاز ئەمینداری گشتی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ سەڵاحەدین رەخنەی توندی چالاکوانانی عێراقی لێکەوتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەشێک لە چالاکوانانی وڵاتەکە رەخنەی توندیان گرتووە لەوەی ئەمڕۆ فالح فەیاز ئەمینداری گشتی دەستەی حەشدی شەعبی وەک یاوەری مستەفا کازمی چووەتە سەڵاحەدین لەکاتێکدا هێزەکانی حەشد تۆمەتبارن بە رووداوەکەی فەرحاتیە.

لای خۆیەوە، رەشا ئەلعەزاوی لە تویتێکدا نوسیویەتی، سەرۆک وەزیران بۆچی سەرۆکی حەشدی شەعبیت لەگەڵ خۆت بردووە؟ حەشد لایەنی تۆمەتبارە لەم دۆسیەیە.

رۆژی شەممە ١٧ی تشرینی یەکەم، ١٢ گەنجی سوننە مەزهەبی فەلاحیە رفێندران و دواتر تەرمی هەشت لەو رفێندراوانە دۆزرانەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، جێبەجێکاری ئەم تاوانە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بوون و چەند ئەندامێکی چەکدارانی ئەهلی حەق بوون کە دەستەیەکی سەر بە حەشدی شەعبیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا