ئیمارات پێشوازیكردن له‌ ئه‌شره‌ف غه‌نی پشت راست دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتراستكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ رۆیشتنی ئه‌شره‌ف غه‌نی كردبوو بۆ ئه‌و وڵاته‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌هۆكاری مرۆیی پێشوازییان له‌ ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی ئه‌فغانستان كردووه‌و له‌ ئێستاداشدا لەئیماراتە.

ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە، دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی پایتەختی کابولی کرد، لەگەڵ ڕۆلای خێزانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی و حكومی و له‌ناویاندا جه‌نراڵ بسمالله خان محه‌مه‌دی وه‌زیری به‌رگری و به‌شێك له‌ خێزانه‌كه‌ی روویان له‌ وڵاتی ئیمارات كردووه‌و داڵده‌دراون.

پێشتر بەرپرسی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بە ئاژانسی سپۆتینگی وڵاتەكەی ڕاگەیاندبوو، ئەشرەف غەنی سەرۆكی هەڵهاتووی ئەفغانستان كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پڕ لە پارە بووە كە بەشێكی پارەكان بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە بیگوێزێتەوە لە فڕۆكەخانەی كابوڵ بەجێماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا