پۆڵه‌تیك پرێس
پارێزه‌ری كه‌یسی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری ده‌ڵێت، بڕیاره واده‌ی دادگای كردنی به‌ده‌ل به‌رواری دیاریبكرێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی دادگاین.
نزیكه‌ی شه‌ش مانگه مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانی سنوری بادینان له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌ستگركراون، تائێستاش چاره‌نوسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ئاسۆ هاشم، پارێزه‌ری دۆسیه‌ی به‌ده‌ل به‌رواری بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی:”ئێستا ئێمه له دادگای هه‌ولێرین په‌ڕاوی مامۆستا به‌ده‌ل له‌به‌رده‌ست حاكمی لێكۆڵینه‌وه‌یه، چاوه‌ڕوانیین بزانین چی بڕیارێك له‌باره‌ی دۆسیه‌ی به‌ده‌ل به‌رواری ده‌دات و كه‌ی دادگایه‌كه‌ی دیاریده‌كات”.
وتیشی، “دۆسیه‌ی به‌ده‌ل به‌رواری و ده‌ستگیركراوانی تری بادینان دوای قۆناغی لێكۆڵینه‌وه له ئاسایش،حه‌واله‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندكرا و قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێپه‌راندووه”.
لای خۆیشیه‌وه ریڤینگ یاسین، پارێزه‌ری به‌رگریكار له مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری بۆ پۆڵه‌تیك پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “وه‌ك پارێزه‌رانی به‌رگریكار به‌نیازین له‌م دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی دادگای هه‌ولێر بكه‌ین بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی كه‌سی ده‌ستگیركراوان”.