سوید لەڕێگای پڕۆژەیاسایەکەوە سووتاندنی قورئان قەدەغەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی سوید، هەوڵ دەدات سووتاندنی قورئان و کتێبە پیرۆزەکانی دیکە لەڕێگەی پڕۆژەیاسایەکەوە قەدەغەبکات.

وتەبێژی حکومەتی سوید لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کتێبە پیرۆزەکان، کاردەکەن بۆئەوەی لەڕێگای پڕۆژەیاسایەکەوە هاوشێوەی دانیمارک ڕێگری لەو کارە بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد،” ئەو پڕۆژەیاسایە ڕێگر دەبێت لە مامەڵەی خراپ لەگەڵ ئەو بابەتانەی بایەخی ئاینییان هەیە، هەروەها ئامانجی سەرەکی پڕۆژەیاساکەش قەدەغەکردنی سووتاندنی کتێبی پیرۆز و ڕەمزەکانی تری ئایینەکانە”.

لەکاتێکدا، ئەم بڕیارە دوای ئەوەیە، کە لەماوەی ڕابردوودا چەند ڕووداوێکی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید ڕوویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا