بافڵ جەلال تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی فەرماندە ئاکام عومەر دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاجەگوڵینەی وەفا و خۆشەویستی لەسەر گۆڕی شەهیدی فەرماندە (ئاکام عومەر) دانا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر تاجەگوڵینەی وەفا و خۆشەویستی لەسەر گۆڕی شەهیدی فەرماندە (ئاکام عومەر) دانا و نزای کرد خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

هاوکات، خانەوادەی شەهید ئاکامی بەسەرکردەوە و ستایشی رۆڵ و کاریگەری ئەو فەرماندەیەی کرد و رایگەیاند، کاک ئاکام بۆ هەمیشە وەک برایەک لە دڵمدا دەمێنێتەوە و بە شانازییەوە یادی قارەمانێتی و تێکۆشانی ئەو دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا