شاندی باڵای ئەمنیی عێراق و مەسعود بارزانی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیرانی 2022 مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا کرد.

جێی ئاماژەیە، شاندەکەی عێراق پێکهاتبوو لە فەرماندەكانی هێزی زەمینی و ئاسمانی و پاسەوانی سنوور و پۆلیسی فیدڕاڵ و هەواڵگریی و هەواڵگریی سەربازی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.

لە دیدارەکەدا دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی تیرۆرستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە جێناكۆكەكان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا