لە دەربەندیخان بە غازی خەڵوز دوو برا بوونە قوربانیی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

ئیسماعیل عەبدولڕەحمان، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، “کرێکارێک لە گوندی دەرەدوین-ی دەربەندیخان بە غازی خەڵوز گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە”.

ئیسماعیل عەبدولڕەحمان وتیشی: ئەو دوو کەسە برا بوون بە ناوەکانی ئەحمەد عەبدولفەتاح و سەعد عەبدولفەتاح، ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەحمەدە و تەمەنی 23 ساڵە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لە گوندی قۆپکەی سنوری ئاکرێ، بەهۆی دوکەڵی خەڵوزەوە دایکێک و چوار منداڵی بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا