وەزیری دەرەوەی عێراق گەشتە ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێش سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێك گەیشتە ئەو وڵاتە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە درەنگانێكی شەوی رابردوو بڵاوكراوەتەوە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە شاری نیویۆرك بۆ بەشدارییكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، شاندی عێراق بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەرۆكایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەبێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە 18-09-2023 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بگاتە نیویۆرك و هەر خۆیشی گوتاری عێراق لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا