پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی بڕی 13 کیلۆگرام زێڕ لە زەڕەنگەرێک دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕوبوونەوەی تاوانەکانی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ناوەندی بەغدا و لە شەقامی فەلەستین، چوار کەس بە تۆمەتی دزینی 13 کیلۆگرام زێڕ تەنها لە یەک زەرەنگەردا دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چوار کەسەی دەستگیرکران باندێکی دزی کردن بوون لە دوو ژن و دوو پیاو پێکهاتوون و کۆتا تاوانی دزیکردنیان ئەو کارە بووە.
ڕوونیکردەوە، لەدوای ئەوە زانیاریان دەربارەی ڕووداوەکە پێگەیشت لیژنەیەکیان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە پێکهێناوە و توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتباران دەستگیربکرێن.
جەختیکردەوە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر شەش کیلۆگرام زێڕ و چەند جۆرێکی جیاواز مۆبایلدا گیراوە.