پەرلەمانى عێراق یاسای پاسپۆرت هەموار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانى عێراق یاسای پاسپۆرت هەموار دەکاتەوە بە شێوەیەک پێدانى پاسپۆرتى دیپلۆماسی بە بەڕێوەبەرانى 18 پۆست بە یاسایی دەکات کە چەندین پۆستى باڵاى هەرێمى کوردستانى تێدایە.

بەگوێرەى هەموارى یاساى پاسپۆرتى عێراق کە ئێستا لە پەرلەمانى عێراقە، مادەیەک بۆ یاساکە زیاد دەکرێت و تێیدا ئەو کەسانە دیاری دەکرێت کە پاسپۆرتى دیپلۆماسییان پێ دەدرێت.

هەریەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگرانى و وەزیرەکانى حکومەت، ئەوانەش کە پلەى وەزیریان هەیە لە هەرێمى کوردستان پێدانى ئەو جۆرە پاسپۆرتە دەیانگرێتەوە.

پێشتر تەنیا رێنماییەک هەبووە بۆ پێدانى ئەو جۆرە پاسپۆرتە. سەگڤان سندی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئەو پۆستانە بۆ “یەکەم جارە” بۆ یاساکە زیاد دەکرێت و پێشتر تەنیا لەلایەن وەزارەتى دەرەوە پاسپۆرتى دیپلۆماسی دەدرا.

بە وتەی سەگڤان سندی، ئەو پاسپۆرتە دیپلۆماسییانە بەشێوەیەکى کاتى بەو کەسانە نادرێت و هەمیشەيیە.

ئەو پۆستانەى دیکە کە بەڕێوەبەرانیان و خێزانەکانیان پاسپۆرتى دیپلۆماسی وەردەگرن، بریتین لە سەرۆککۆمار، جێگرانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و جێگرانى، ئەندامانى پەرلەمانى عێراق و سەرۆک و جێگرانى سەرۆکى پەرلەمان، ئەمیندارى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیران و سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکى دیوانى پەرلەمان، راوێژکارانى سەرۆکایەتیی کۆمار و حکومەت و پەرلەمان، فەرمانبەرانى کەرتى دیپلۆماسیی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا