بزانە كەی خۆڵبارین كۆتایی دێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێمی كوردستان كاتی كۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی ڕاگەیاند و دەڵێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو كاریگەری خۆڵبارینەكە لەسەر ناوچەكەمان كەم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی كاریگەری ئەو خۆڵبارینەی كە ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە ئێستا مەودای بینین لە ناوچەكەمان كەم بووەتەوە.

هاوكات كەشناسی مەودای بینینی بەشێكی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر و ناوچەكانی دەوربەری: 6-7 كیلۆمەتر

سلێمانی: 6 كیلۆمەتر

دهۆك و زاخۆ: 8-9 كیلۆمەتر

كەركوك و دووز و چەمچەماڵ: لەنێوان 1 تاوەكو 4 كیلۆمەتر

كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ كاریگەری خۆڵبارینەكە لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو لەسەر ناوچەكەمان كەم ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا