پۆڵەتیک پرێس:
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەپەیامێکی نوێ‌دا وەڵامی تۆمارە دەنگیەکەی نوری مالكی دایەوە و وتی “داوادەکەم مالکی واز لە سیاسەت بهێنێت و خۆی ڕادەست بكات، بەو پێیەی هەڕەشەی كوشتنی لێكردووم”.
لەپەیامێکی نوێ‌دا موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، “داوا ده‌كه‌م له‌رێگه‌ی ئیدانه‌كردنێكی هاوبه‌شی لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی مالیكییه‌وه‌و گه‌وره پیاوانی عه‌شیره‌ته‌كه‌یه‌وه، ئه‌م فیتنه‌یه بكوژێندرێته‌وه”.
سەدر لەپەیامە توندەکەیدا دەڵێت “ئامۆژگاری مالیكی ده‌كه‌م واز له كاری سیاسی بهێنیت و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی تر كه له‌گه‌ڵیدان خۆی راده‌ستی دادگا بكات”.
هاوکات باسی لەوەشکردووە “جگه له ده‌ستدریژی بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و تۆمه‌تباركردنی حه‌شدی شه‌عبی و هاندانیان بۆ شه‌ڕی شیعه- شیعه، ده‌وترێت له تۆماره ده‌نگییه‌كانی تری مالیكی‌دا ته‌نانه‌ت په‌لاماری مه‌رجه‌عیه‌تیش ده‌دات”.