کوڕەکەی نەتەنیاهۆ ئاڵای کوردستان دادەنێت و ئەردۆغانیش تاگدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کوڕەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەتویتەری خۆی ئاڵای کوردستانی بڵاوکردەوە و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاشی تاگ کرد.

ئەم تویتەی یێر نەتەنیاهۆ، کوڕەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ دوای ئەو تویتە دێت کە ئەردۆغان رۆژی 9ی ئایار بڵاویکردەوە و تیایدا نوسی، “داوا لەهەموو جیهان دەکەم بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی، رێوشوێنی کارا دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و ماڵانی فەڵەستین بگرنەبەر”.

رۆژی شەممەش ئەردۆغان ئیسرائیلی بەدەوڵەتێکی “تیرۆرست” وەسفکرد و وتی، بەشێوەیەکی “نائەخلاقی” هێرشدەکاتەسەر فەڵەستین.

لەدوای ئەم قسانەی ئەردۆغان لەیەکێک لەتویتەکانیدا کە تیایدا ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین دەکات، یێر بە ئاڵایەکی کوردستان ریپلای کردووە و ئەم تویتەشی بەرەفتارێکی تەنزئامێز لێکدەدرێتەوە دژی تورکیا کە ئیسرائیل بەتیرۆرست لەقەڵەمدەدات لەکاتێکدا خۆی لەماوەی رابردوودا و تەنانەت ئێستاش بەبەردەوامی هێرشیکردووەتەسەر کوردەکان و دەربەدەریکردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا