روسیا مافی مانەوەی هەمیشەیی دەداتە سنۆودن

پۆڵەتیك پرێس

بەئامانجی نزیكبوونەوە لە بەدەستهێنانی رەگەزنامەی روسی لە هەنگاوێكدا روسیا مافی مانەوەی هەمیشەیی داوەتە ئیدوارد سنۆودن، كە ئەندامێكی خانەنشینی ئاژانسی هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریكا (سی ئای ئەی) بوو.

سنۆودن ئەندامێكی چالاكی هەواڵگری ئەمریكا بوو، لەساڵی 2013 لە تەمەنی 37 ساڵیدا لەو وڵاتە هەڵات و روویكردە روسیا، دوای ئەوەی چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی ئەمریكای دزە پێكرد، ئەوەش كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.

چەند ساڵێك ئەمریكا هەوڵیدا سنۆودن بگێڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی تا بەتۆمەتی دزەپێكردنی بەڵگەنامەكانی سی ئای ئەی و سیخوڕیكردن لە بەرژەوەندی روسیا دادگایی بكات، بەڵام هەوڵەكانی بێ ئەنجام بوون.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو:”لە تاوتوێكردنی بڕیاری لێخۆشبووندان بۆ ئیدوارد سنۆودن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا