چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆیان لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەكان بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ راگرتنی كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە سەركەوتنی دیموكراسییەت و سەروەری بڕیاری دادگا ناودەبەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر داوایەكی پێشتری چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەكان، بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتی كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵپەسێرێت.

مەهدی تەقی عامرلی سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر كە بەشێكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگا سەركەوتنی راستەقینەیە بۆ دیموكراسی و هەروەها نیشانەی سەربەخۆیی و سەروەری دەسەڵاتی دادوەرییە.

باسی لەوەشكردووە، ئەوان بڕوای تەواوەتیان بە دادگاو بڕیارەكانی هەیە، بۆیە ئومێدیان هەیە دادگای فیدڕاڵی ئەوەی لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق روویدا راستی بكاتەوە.

رۆژی 10ی ئەم مانگە یەكەمین دانشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام گرژی لێكەوتەوەو بەهۆیەوە مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی كاتی پەرلەمان لە هۆش خۆی چوو وە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەهۆی روداوەكەشەوە داواكرا كۆبونەوەكە رابگیرێت، بەڵام درێژە بە كۆبونەوەكە دراو بەهۆی رێككەوتنی سەدرو سونەو پارتیەوە هەر سێ ئەندامەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران ئەوەش نیگەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لێكەوتەوەو لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا