پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە21ی تشرینی یەکەم، بوومەلەرزەیەک قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە قەزای کەلاریش هەستیپێکراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر ناوچەکانی نێوان سەرپێڵی زەهاو و قەسری شیرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاندووە و لە کەلاریش هەستیپێکراوە.
بوومەلەرزەکە، لە قوڵایی 13 کیلۆمەتر بووە و چەقەکەشی لە دووری 53 کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بووە.