قوباد تاڵەبانی: كۆمەڵە و سەندیكاو رێكخراوەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە لە باشتركردنی شێوازی حوكمڕانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی كرد و لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب و ڕاوێژكاران و كادیرانی مەكتەبەوە پێشوازی لێكرا.

لە سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەسەرجەم ئەندامانی مەكتەب كرد كە توانیویانە زۆر بەباشی كارو چالاكییەكانی مەكتەبەكەیان لە ماوەكانی ڕابردوودا جێبەجێ بكەن بەوپێیەی گۆڕانكارییەكی باش لەكاری ڕێكخراو كۆمەڵەو سەندیكا و یەكێتییەكاندا كراوە، وتیشی: ئەو هەماهەنگییەی لە نێوان ئێوەو ئۆرگانەكانی ترا دەیبینین دڵخۆشمان دەكات و ئومێدی زیاترمان پێتانە بۆ خزمەتكردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواتریش بەشەكانی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی بەسەركردەوە.

پاشان سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ لێپرسراوی مەكتەب و لێپرسراوانی بۆردەكان و ئەندامانی مەكتەب كۆبۆوە، لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان تیشكی خستە سەر كارو چالاكییەكانی مەكتەب و شێوازی كاری ڕێكخراوەیی و خواست و داواكارییەكانی مەكتەبی خستە بەردەست سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال.

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا یەكێتی خاوەن ژمارەیەكی زۆر باش لەكادری بەتوانا و لێهاتووە كە پێویستە كار بكرێ بۆ بەگەڕخسیتنی تواناكانیان لەپێناو خزمەتكردن و داكۆكیكردن لەسیاسەت و ستراتیژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و برەودان بە كاری ڕێكخراوەیی و پێشكەوتنی ڕێكخراوەكان بەشێوەی سەردەمیانە، وتیشی: یەكێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بڕوای تەواوی بە كاری ڕێكخراوەیی هەبووە تا سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە تواناكانی خۆیان بەگەڕ بخەن بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگەو بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی و دیموكرات.

دواتر ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە رێكخراو و كۆمەڵەو سەندیكاو یەكێتییەكان كۆنگرەی خۆیان ببەستن و خۆیان نوێ بكەنەوە بەجۆرێك لەگەڵ ئەم سەردەمە گونجاوتر بن چونكە رۆڵێكی گرنگیان هەیە لەبەرەپێشبردنی كۆمەڵگاو باشتركردنی شێوازی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا