پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ تەواوکراوە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ماوەی چەند مانگێکە ئەو هەڵمەتە بەردەوامە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە، بەدرێژایی زیاتر لە 150 کیلۆمەتر ڕێڕەوەکانی ئاو پاککراونەتەوە و لە هەندێک شوێن ئاوەڕۆی لولەیی و سندوقی دروستکراوە”.
وتیشی، بەوەرگرتنی ئەزموون لە پارساڵ و ساڵانی ڕابردووش، خاوێنکردنەوەکان تەواوکراون و هەموو ئامادەکارییەک کراوە و ئینشاڵا هیچ لە هەولێر ڕوونادات و هەرچییەکیش ڕووبدات بێشک هەموو تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکان و بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو لە هەولێر چەندین جار لافاوی بەهێز ڕوویدا کە زیانی گیانی و ماددی زۆریان لێکەوتەوە.