ئاسایبونەوەی دۆخی بازاڕ بەهای نەوتی جێگیرکردووە

پۆڵەتیک پریس_

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابى 2020، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برینت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (45) دۆلار و (87) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (43) دۆلار سەنت فرۆشراوە، نرخەکان لە چەند رۆژی رابردوودا سەرەڕای هەڵکشان و داکشان لە بەهاکانیدا، بەڵام بەهۆی ئاسایبوونەوەی دۆخی بازاڕەکانی جیهان بەهاکانی داکشانی ئەوتۆی تێدا رووینەداوە.

هاوکات، بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کاربەدەستانی چین و ئامریکا سەبارەت بە رێککەوتنی بازرگانی “FAZ “ی یەکەم کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەى لە بازاڕدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا