كۆمپانیاكانی نەوت دەگەڕێنەوە بۆ گەرمیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا كۆمپانیاكانی بواری دۆزینەوەی نەوت بە مەبەستی دەرهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی سنورەكە، بگەڕێنەوە بۆ گەرمیان.

عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: زانیاریمان هەیە لەسەر ئەوەی كە كۆمپانیاكانی نەوت لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەڕێنەوە بۆ سنوری گەرمیان، بەڵام وردەكاری هاتنەوەیان و چۆنیەتی كاركردنییان لەلای وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمە.

وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی كۆمپانیاكان گۆڕانكاریان بەسەردابێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، ئەو كۆمپانیایانەی بواری نەوت كە دەگەڕێنەوە بۆ سنوری گەرمیان، بڕیارە لە ناوچەكانی ناحیەی شێخ تەویل و سەرقەڵا دەست بكەن بە پشكنین و گەڕان و دۆزینەوەی نەوتی سنورەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا