ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر ڕێكخستنەوەی ئەنجومەنی كاروباری نەوت و گاز و وزە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆك وەزیران، كۆبووەوە و تاوتوێی چەند تەوەر و پرسێك كرا.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای دەستەی متمانەبەخشین بەدامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵای لە هەرێمی كوردستان خستە دەنگدانەوە، پاش هەمواركردن و جێگیركردنی ئەو تێبینییانەی كە پێشتر لەسەر پڕۆژەكە هەبوون، بەكۆی دەنگ پەسەند كرا و بڕیاردرا ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ تەشریعكردنی.

لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر ڕێكخستنەوەی ئەنجومەنی كاروباری نەوت و گاز و وزە لە هەرێمی كوردستان و پێكهاتە و ئەركەكانی كرد، لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا كە باشتر دیراسەی ئەم بابەتە بكرێت و بە میكانیزم وشێوازێك ئەم ئەنجومەنە ڕێكبخرێتەوە كە لە ئاستی بەرپرسیارێتی ئەنجومەنەكە بێت.

سەرۆك وەزیران هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیی كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، لە ناویشیاندا بابەتی نەوت وگاز لە سەر بنەمای دەستووری عێراق.

لە بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە، باس لە بایەخی ڕێكخستنی یاسایی بۆ وەبەرهێنانی كانزایی لە هەرێمی كوردستان كرا لە ڕێگەی گەڵاڵەكردنی پڕۆژە یاسایەك بۆ ئەم بابەتە، تا لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و دوای پەسەندكردنی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆ تەشریعكردنی.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە، سەبارەت بە بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەكانی هەرێم و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە نێودەوڵەتییەی هەیە. بڕیار درا لایەنە پەیوەندارەكان تاووتوێی بابەتەكە بكەن چ بە هەماهەنگیی لەگەل حكومەتی فیدرالی و چ بە جیا، بە پێی بەرژەوەندیی هاوولاتیانی هەرێم لەو ڕێكارانە بەردەوام بن كە كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا