پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە پڕوپاگەندە و دەنگۆ سەبارەت بە کارەکانی بڵاو دەکەنەوەو گومان لەبارەی کارەکانی کۆمیسیۆنەکە دروست دەکەن.
کۆمیسیۆنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دڵنیایی بە شەقامی عێراقی و دەنگدەران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو کەسانە دەدات کە گرنگی بە پرۆسەی هەڵبژاردن دەدەن، کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوە دەچێت و هەموو کارێک دەکات کە پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت.
هاوکات کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کاندیدانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکشێنەوە بەهیچ شێوەیەک ناتوانن بگەڕێنەوە ناو پرۆسەکە و بەهیچ شێوەیەکیش تۆمارکردنی کاندیدی نوێ ئەنجام نادرێت”.
ئەمڕۆ شەممە 20 ی حوزەیرانی 2021، ئەو وادەیەی کۆمیسیۆن کۆتایی هات کە بۆ کشانەوەی کاندیدان لە هەڵبژاردنەکەی عێراق دیاریکردبوو.
بڕیارە ڕۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.