پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دووبارە بەرەو دابەزین دەڕوات، ئەمەش دوای ئەوەی تەندروستی جیهان، پێشبینی کرد ڕەنگە توشبوون و مردن بە هۆی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە زیاد بکات.
بەپێی دواین ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیل پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 72 سەنت مامەلەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە هەیە، بەهۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان دروست دەکات و خواست لەسەر سوتەمەنی کەم دەبێتەوە.