پۆڵەتیك پرێس
رێكخراوی پزیشكانی بێسنور هۆشداری لەگەشتنی مەترسیدارترین شەپۆلی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان دەدات و رادەگەیەنێت، بەهۆی كەمی پێداویستییەوە تاقیگەكانی پشكنینی كۆرۆنا لە وەستانی یەكجاریدان.
رێكخراوەكە باس لەوەدەكات، هەرچەندە رۆژئاوای كوردستان كێشەیەكی گەورەی كەمی ئۆكسجین و ئامێری هەناسەدانی دەستكردی هەیە، بەڵام ئەگەری هەیە مەترسیدارترین شەپۆل روو لەو ناوچەیە بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا ئەوانەی لە رۆژئاوای كوردستان دووچاری كۆرۆنا دەبن زۆر پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە و لە ڕیزەكانی چاوەڕوانیدا وەستاون.
ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەو فشارە زۆرە بووەتەهۆی ئەوەی ڕێژەی مردن زۆر زیاتر بێت لە شەپۆلەكانی ڕابردوو.
پزیشكانی بێسنور ترسی ئەوەیان هەیە شەپۆلە مەترسیدارەكە بگاتە لوتكە و داوا دەكات كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای ناوچەكانی خۆ بەڕێوەبەردنی سوریاوە بچن.