لە ئێران نرخی جلوبەرگی تایبەت بە قوتابخانەکان نزیکەی 50٪ بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی بەرهەمهێنان و هەناردەی جلوبەرگی ئێران دەڵێت، نرخی جلوبەرگی تایبەت بە قوتابخانەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 50٪ بەرزبووەتەوە، نرخی هەندێک مۆدێلی ئەو جلوبەرگانە دەگاتە یەک ملیۆن و 400 هەزار تمەن (28 دۆلار).

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نزیک بووەتەوە، ئەمساڵیش نرخی جلوبەرگی تایبەت بە قوتابیان لە بازارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبووەتەوە.

ئەکرەم عێوەزخانی، ئەندامی یەکێتیی بەرهەمهێنان و هەناردەی جلوبەرگی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، نرخی جلوبەرگی تایبەت بە قوتابخانەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو 40٪ تاوەکو 50٪ زیادی کردووە، بەڵام داواکاری لەسەر ئەو جلوبەرگانە هەر وەک خۆیەتی و گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.

ئەکرەم عێوەزخانی وتی، نرخی سادەترین مۆدیلی جلوبەرگی تایبەت بە قوتابخانەکانی سەرەتایی، بۆ کوڕان لە 550 هەزار تمەنەوە دەستپێدەکات و بۆ قوتابیانی کچیش لە 600 هەزار تمەنەوە دەستپێدەکات تاوەکو سەروو ملیۆنێک تمەن و ئەو نرخانە تەنیا مودێلە سادەکان لە خۆ دەگرێت.

وتیشی، تەنانەت نرخی هەندێک مۆدێلی ئەو جلوبەرگانە دەگاتە یەک ملیۆن و 400 هەزار تمەن.

سەبارەت بە داوکاری لەسەر کڕینی ئەو جلوبەرگانەش، ئەو ئەندامەی یەکێتیی بەرهەمهێنان و هەناردەی جلوبەرگی ئێران راگەیاند، بەشێوەیەکی گشتی داواکاری لەسەر جلوبەرگی تایبەت بە قوتابخانەکان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، لەبەر ئەوەی هەندێک قوتابخانە هەموو ساڵێک مۆدێلی جلوبەرگی قوتابییەکانیان دەگۆڕن، بۆیە قوتابیەکان ناچار دەبن جلوبەرگی نوێ بکڕن، هەندێک قوتابخانەش دوو یان سێ ساڵ جارێک هەمان کار دەکەن، هەروەها هەندێک قوتابیش لەبەر ئەوەی گۆڕانکاری لە باڵا و کێشیاندا دروست دەبێت، جلوبەرگی نوێ بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ خۆیان دابین دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا