پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی شەش ئەندامی پەکەکەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، “هێزەکانیان لە باکوری هەرێمی کوردستان و لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ شەش ئەندامی پەکەکەیان کوشتووە”.
ڕۆژی 15ی حوزەیرانی 2020 تورکیا لە ناوچەی حەفتانین دژی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستی بە ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ کرد.