پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە25ی ئەیلول، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە ناوچەی سەقڵاوییەی باکوری شاری فەللوجە، پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پاس و بارهەڵگر ڕوویدا، لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون کە ژمارەیەکیان برینەکەیان سەختە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵەوە ڕوویداوە، لەکاتی ڕووداوەکەشدا بارهەڵگرەکە ئاگری لێکەوتووەتەوە و شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.
ڕوونیکردەوە، شوێنی ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە و هاتووچۆش هەردوو ئۆتۆمبێلەکەیان گواستووەتەوە و هێڵکاریان ئەنجامداوە.