قوباد تاڵەبانی: قۆناغێكی نوێ لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێم و ئەمریكا دەست پێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سێلێست واڵندەر یاریدەرەی وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند: واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە وێستگەیەكی گرنگی دیكەیە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكادا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە 21 ی ئەیلولی 2022 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و كۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پرۆسەی چاكسازییەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی بەهێزكردنی هێزی پێشمەرگە وەك هێزێكی نیشتمانی.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە چاكسازییەكانی لە وەزارەتی پێشمەرگە تا ئەوكاتەی هێزی پێشمەرگە بە تەواوەتی دەبێتە هێزێكی تۆكمەتر و رێكخراوتر. ستایشی ئەمریكاشی كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكارییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

لە تەورێكیتری كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هاوپەیمانی نێوان كورد و ئەمریكا و بەهێزتركردنی هاوپەیمانێتییەكە. جێگری سەرۆك وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و وەزارتی پێشمەرگە كرد و ئاماژەی بەوەشدا ئەم لێكتێگەیشتنەی ئەمڕۆ واژۆ كرا كاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا