پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم پێكهێنانی ناوەندێكی گەورەی توێژینەوە بۆ پەرەپێدان بە كشتوكاڵ راگەیاند.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە دروشمی (كشتوكاڵی بەردەوام لە پێناو ژیانێكی بەردەوام) بە سەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت ئیمزا كرد بۆ پەرەپێدانی زیاتر كەرتی كشتوكاڵی.
بە گوێرەی رێكەوتنەكە ناوەندێكی گەورەی توێژینەوە بۆ پەرەپێدان كشتوكاڵی و فێركاری و تاقیگەی و پشكنینی پێشكەوتوو بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و ڕاهێنانی جوتیاران دادەمەزرێنرێت.
ئەو ناوەندەش لە ڕێگای ئەو كۆمپانیایەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ كۆمپانیا هۆڵەندیەكان دەبیت تا لە رێگایەوە كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێم بچێتە قۆناغێكی دیكەوە.