عەون زیاب: دۆخی ئاو لە ئاستی پێویستدا نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، هەرچەندە ئەمساڵ بڕێکی باش باران باریووە، بەڵام دۆخی ئاو هێشتا لە ئاستی پێویستدا نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە28ی شوبات، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمساڵ بەهۆی ئەو بارانەی لە عێراق باریووە یەدەگی ئاو 10 ملیار مەتر سێجای تێپەڕاندووە، چاوەڕوانین تا کۆتایی وەرزی باران بارین 28 ملیار مەتر سێجا تێبپەڕێنێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ ئەو بڕە بارانەی باریووە، تەنها %1ی پێداویستییەکانی وڵات لە ئاو پڕدەکاتەوە.

ڕوونیکردەوە، دەتوانین بڵێین ئەو بارانەی باریووە لە ئاستی پێویستدا نییە و دۆخی مەترسیمان تێنەپەڕاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا