بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری كێشەكان ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە.

لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەكان دووپاتكرایەوە.

دۆخی سیاسیی عیراق، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پابەندبوون بە هاوبەشیی راستەقینە، تەوەرێكیتری گفتوگۆكان بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند، سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە رێككەوتنێكی یەكجارەكی كە تێیدا مافەكانی گەلی كورد پارێزراوبێت بەردەوام دەبێت، هەموو هەوڵێكیشمان لەو پێناوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا