تاڵیبان نزیک دەبێتەوە لە کۆنترۆڵ کردنی کابول

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، ویلایەتی فاریابی لە باکوری ناوچەکە کۆنترۆڵ کرد، هێرشەکانیشیان چڕتر کردۆتەوە بۆ سەر ناوچەکانی نزیک کابول بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکەن.

بزوتنەوەی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند”سوپاسی هێزەکانی ئیمارەتی ئیسلامی دەکات، کە توانیویانە کۆنترۆڵی شاری مەیمەنای پایتەختی ویلایەتی فاریاب بکەن، کە بارەگای نوسینگەی والی ئەو شارەو زیندانی ناوەندی هەموو، بارەگا حکومیەکان بووە.

بزوتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند”کۆنترۆڵی زۆربەی ناوچەکانی ئەفانستانی کردووە، لەگەڵ درەروازە سنوریەکانی پاکستان، هێرشەکانیشی چڕتر کردۆتەوە بۆ نزیک بوونەوە لە کۆنترۆڵ کردنی کابول”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا