كۆگایەكی یەكەی هێزەكانی 70 لە تاسڵوجە تەقیيەوە

پۆڵەتیك پرێس:

وتەبێژی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو كۆگایەكی تەقەمەنی لە تاسڵوجە ڕوویداوە، بەڵام هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “تەقینەوەكە لەناو كۆگاكانی ئێمە بووە بەڵام هۆكاری تەقینەوەكەی نەزانراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی تەقینەوەی كۆگاكە ئاگرێكی زۆر كەوتووەتەوە و لەئێستاشدا تیمەكان سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن و هیچ زیانێكی گیانیشی بەدواوە نەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ساڵانی رابردووشدا چەند جارێك تەقینەوەی كۆگای تەقەمەنی هێزەكانی یەكەی 70 لە تاسڵوجە بەهۆكاری جیاجیا ڕوویانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا